لەبن 83 دۆلارە
ناسەقامگیرى لە نرخى نەوت بەردەوامە
964+
وریا فەتاح
ناسەقامگیرى لە نرخى نەوت بەردەوامە، بەیانى ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ بەیانى، زیاتر لە دوو دۆلار بەرز بووەتەوە، بەڵام بەراورد بە کاتى داخستنى لە ئێوارەى دوێنێدا، 0.5%سەنت دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێى نرخەکان لە بۆرسەى نەوتى جیهانى، ئەم بەیانییە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 82 دۆلار و 48 سەنتە.
نرخى یەک بەرمیل نەوتى سوکى تەکساسیش بە 77 دۆلار و 55 سەنتە.
تۆمارکردنی ئەم نرخە لەکاتێکدایە، بەرزترین نرخی ئەم هەفتەیە رۆژی هەینی بووە کە هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 83 دۆلار.
بە بڕوای چاودێرانی وزە ئەم هەڵبەز و دابەزەی نرخی نەوت راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە کەمبوونەوەی خواستی ئۆپیک و زیادبوونی ناسەقامیگیری ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.