بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت

مانگا لە بەرازیلەوە دێت و باجیش بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

حکومەتی عێراق بۆ هەرزانکردنی نرخی گۆشتی سوور، بە رێژەی 50% باج و گومرگی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندووی کەمکردەوە، ئەوە لە کاتێکدا فەرمانگەی ڤێتێرنەری ئەو وڵاتە چاوەڕوانی گەیشتنی 19 هەزار سەر ئاژەڵی مانگایە لە بەرازیلەوە.

نوسینگەی ئەنجومەنی ئابوری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی حەوتەمی ئەنجومەنی ئابوری لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور بڕیاردرا داواکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ جێبەجێ بکرێت، کە بریتییە لە کەمکردنەوەی باجی سەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بە رێژەی 50% بۆ ماوەی ساڵێک.

ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەتەوە بەجۆرێک لە هەرێمی کوردستان نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور گەیشتووەتە 25 هەزار دینار.

لە لایەکی دیکەوە، تامر حەبیب، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێتێرنەری عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی چاوەڕوانی گەیشتنی 19 هەزار سەرئاژەڵی مانگایە لە بەرازیلەوە، وتیشی، ئەو ئاژەڵانەی لە بەرازیلەوە هاوردە دەکرێن بۆ عێراق سەلامەتن و بڕوانامەی تەندروستی ڤێرتێرنەری بەڕازیلی هەیە.

هاوردەکردنی ئاژەڵ لەدەرەوەی وڵاتەوە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵی عێراقە بۆ ئەوەی بە نزیکبوونەوەی لە مانگی رەمەزان نرخی ئاژەڵ بەرزنەکرێتەوە، بە قسەی تامر حەبیب، دوای گەیشتنی 19 هەزار سەر مانگاکە بۆ عێراق، رێکاری تەندروستی دەگرنەبەر و سەرجەمیان کەرەنتینە دەکرێن و دواتریش پشکنینیان بۆ دەکرێت و دوای دڵنیابوون لە سەلامەتییان، دەخرێنە بازاڕەوە.

له‌ سلێمانى دوو هه‌زار دینار چووه‌ته‌ سه‌ر نرخى هەر ...

له‌ سلێمانى دوو هه‌زار دینار چووه‌ته‌ سه‌ر نرخى هەر كیلۆیه‌ك گۆشتی سوور

وەزیری بازرگانی هەرێم: رێکارەکانی هەرزانبوونی گۆشتمان...

وەزیری بازرگانی هەرێم: رێکارەکانی هەرزانبوونی گۆشتمان داوەتە حکومەت

ڤێتێرنەری گەرمیان دەستیگرتووە بەسەر 12 تۆن گۆشتی سوورد...

ڤێتێرنەری گەرمیان دەستیگرتووە بەسەر 12 تۆن گۆشتی سووردا