هاتوچۆ وادەڵێت

بارهەڵگرەکانی دەربەندیخان بۆیان نییە لە پارک و کۆڵانەکان بوەستن

964+

توانا نەقی

مەفرەزەکانی هاتوچۆی دەربەندیخان کەوتوونەتە لێپرسینەوەکردن لەو بارهەڵگرانەی کە لەناو کۆڵان و پارکەکان دەوەستن و دەڵێن وازیان لێناهێننین تا دەست لەو دیاردەیە هەڵدەگرن.

هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە، ئەو بارهەڵگرانە بوونەتە هۆکاری بێزار کردنی هاوڵاتیان و خراپ کردنی شۆستەو شەقامەکان، هەڵمەتەکەش تەواوی شار دەگرێتەوە ئەو شوێنانەی وەستان تێیاندا قەدەغە کراوە.

هەر ئەوەنندە نا بەڵکو مەفرەزەکانی هاتچۆ بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەی پۆلیسی دەربەندیخان و پیشەسازی و هەوارە بەرزە لەناو شار بەردەوامن لە لێپرسینەوە لەو بارهەڵگرانەی سەرپێچی دەکەن و دێنە ناو شەقامی گشتی ناو بازاڕ و 30 مەتری یەکەم.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەوان لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان نوسراویان کردووە بۆ هاتوچۆ و رایان سپاردوون بۆ ئەوەی مەفرەزەکانیان بەردەوام بن لە گەڕان و سزادانی ئەو بارهەڵگرانەی لە ناو کۆڵان و گەڕەکەکان دەوەستن.

وتیشی، بارهەڵگرەکان گەراجی تایبەتی خۆیان هەیە، بەڵام هەندێک کەس هەر دەیباتە ناو کۆڵان و گەڕەکەکان کە جگە لەوەی شوێن زۆر دەگرێت بەیانیانیش دەبێتە هۆی بێزار بوونی هاوڵاتیان.

سەبارەت بە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بەناو شەقامی سەرەکی ناو بازاڕ وتی، ئەویش قەدەغەیە و خۆم بەچاوی خۆم بینیومە کە بەهۆی بارهەڵگرێکەوە لقوپۆی چەند دارێک شکانەوە چونکە شەقامەکە تەسکە بۆیە فەرمانمانکرد دەستبەجێ ئەو شۆفێرە دەستگیربکرێت و دەبێت لە شەقامی 30 مەترییەوە هاتوچۆ بکەن، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.

هەر بە فەرمان و نوسراوی قایمقام هەڵمەتەی بنەبڕکردنی دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و موتۆڕسکیل کە بەتایبەت لە بەردەم قوتابخانەکاندا دەبنە هۆی بێزارکردنی قوتابیان دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێت.

بارهەڵگرەکانی سەیدسادق نابێت لە کوچە و کۆڵانەکان پارک ...

بارهەڵگرەکانی سەیدسادق نابێت لە کوچە و کۆڵانەکان پارک بکرێن