بۆچى؟

15 جۆرى شمەک و کاڵا رێگەیان پێنادرێت لە سلێمانییەوە ببرێنە هەولێر

964+

وریا فەتاح

بەپێى لێدوانى ئەندامێکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى، لە بازگەکانى هەولێر رێگرى دەکرێت لە 15 جۆر شمەک و خاوەنکارانى سلێمانى کە بەرهەمى ناوخۆیشى تێدایە، ببرێنە هەولێر، جێگرى ژورى بازرگانى هەولێریش دەڵێت: بابەتەکە نۆڕماڵە و چارەسەرى دەکەین.

كازێو کاوە، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ماڵپەڕى فەرمى ژورەکەى راگەیاندووە، خاوەن کارگەکانی بەرهەمهێنانی بەرهەمی ناوخۆی لە پارێزگای سلێمانی و بازرگانان و هاوردەکاران، ماوەی دوو مانگە نیگەرانیەکانیان گەیاندووەتە ژووری بازرگانی سلێمانی کاتێک دەیانەوێت بەرهەمەکانیان ببەنە پارێزگای هەولێر لە بازگەکانی ئەو سنورە رێگری دەکرێت و ناهێڵدرێت کاڵاکان بڕواتە ناو پارێزگای هەولێر.

بەپێى قسەى کازیوە کاوە، ناوی ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی لەکاتی ناردنیان له پارێزگای سلێمانیەوه بۆ پارێزگای هەولێر لەلایەن بازگەکانی ئەو سنورەوه رێگریان لێدەكرێت، بريتيين له: موبایل، پێداویستی موبایل و ئیکسسواراتى، مۆبايل، جگەره بەهەموو جۆرەکانییەوه، معسل به هه موو جوره کانییەوە، جگەرەی کارەبایی بەهەموو جۆرەکانییەوه، مريشك، هێلکەی خواردن و هێلکەی تروکاندن، خورما، دەرمانی کشتوکاڵی، دەرمانی فێتنەری، توتنی جگەره، فلتەری جگەره، تامی جگەرەی کارەبایی، خواردنەوەی وزه بەخش، کەرەستەی سەرەتایی كۆنكرێت، ماتۆڕسكيل و پێداویستیەکانی ماتۆر.

لاى خۆیەوە، مەعروف هەرکى، جێگرى ژوورى بازرگانى هەولێر بۆ 964 قسەى کردووە و وتى،”ئاگادارین و لە دوێنێوە کارمان کردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێت ئەگەر کێشەیەک هەبێت چارەسەر بکرێت.

دەشڵێت:هیچ جیاوازییەک نابینن لەنێوان بازرگانانی هەرێم، ئەوەشى هەیە نۆڕماڵە و کێشەیەکى ئەوەندە گەورە نیە بە دوو ژورى بازرگانى نەتوانین چارەسەرى بکەین.

وەک ئەوەى مەعروف هەرکى باسى دەکات، ئەو بابەتە پەیوەندى بە رێکارى بازگەکانەوە هەیە نەک مەبەستێکى تر، چونکە زۆر جار ئەوە لە نێوان هەولێر و دهۆکیشدا روودەدات.

هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه‌یه‌ و بازاڕی سلێمانی پڕه‌ له...

هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه‌یه‌ و بازاڕی سلێمانی پڕه‌ له‌ ته‌ماته‌ی ئێرانی