نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری وادەڵێت

تێچووی نەشتەرگەری ئاژەڵان زۆر نییە

964+

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

یەکەمین دیداری پزیشکانی ڤێتێرنەری لە هەولێر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری رێکخرابوو.

د.فەرهاد بۆزۆ نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری بە 964ـی وت: لەم دیدارە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە کێشە و گرفتەکانی کەرتی ڤێتێرنەری چارەسەر بکەین، هەوڵدەدەین کار بۆ هەموو پزیشکان بڕەخسێنین.

سەبارەت بە نرخی نەشتەرگەریی ئاژەڵانیش وتی، تێچووی نەشتەرگەری ئاژەڵان بەرامبەر بە تێچووی نەشتەرگەریەکانی تر لەهەمووی کەمترە.

لە هەولێر 378  پزیشکی ڤێتێرنەری هەیە، لە کۆی گشتی دوو هەزار پزیشک لە هەرێمی کوردستان.

داڕشتنەوە: میدیا گۆران