بە سپاگێتى و سلیکۆن

خوێندکارانى زانکۆى گەرمیان 14 پرد دروست دەکەن

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

لە پێشبڕکێیەکدا خوێندکارانى بەشى ئەندازیارى شارستانى گەرمیان، 14 پردیان بە سپاگێتى سلیکۆن دروستکرد.

لیا سەڵاح، خوێندکارى بەشى ئەندازیارى شارستانى گەرمیان لە بارەى پێشبڕکێکە بە 964ـى وت،”بە مادەى سپاگێتى و سلیکۆن، پێشبڕکێیەکمان ئەنجامدا کە 14 گروپ تێیدا بەشدار بووین و هەر گروپێک پێویست بوو بەو دوو مادەیە پردێک دروست بکات کە کێشەکەى لە دوو کیلۆ زیاتر نەبێت و درێژیەکەى لە یەک مەتر و 10 سانتیمەتر زیاتر نەبێت”.

بە بۆچونى لیا سەڵاح، تاقیکردنەوە لە رێگەى سلیکۆن و سپاگێتى هەنگاوێکى نوێیە، نەیان ویستووە بە کۆنکرێت پێشبڕکێکە ئەنجام بدەن، وەکخۆى دەڵێت: کۆنکرێت رێگەیەکى کۆنە.

یەکێک لە پردەکان توانى پلەى یەکەم بەدەست بهێنێت کە زیاتر لە 20 کیلۆ گرامى پێوە هەڵواسراو بەرگەى گرت و نەشکا.

پێداچوونەوە – وریا فەتاح

زانکۆی گەرمیان دەبێتە ئەندامی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی

زانکۆی گەرمیان دەبێتە ئەندامی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی