دیوار و ستوونی کارەبای رووخاندووە

رەشەبا زیانی 100 ملیۆن دیناری بۆ کارەبای ئاکرێ هەبووە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

لە قەزای ئاکرێ بەهۆی ئەوەی دوێنی دووشەممە، رەشەبایەکی بەهێز سنووری قەزاکەی گرتبوەوە، 22 ستوونی کارەبا زیانیان پێگەیشتووە بەشێکیان کەوتوونەتە سەر زەوی.

بەپێی دواین بڵاوکراوەی داتاکردنی زیانەکان بێت، ئەو رەشەبا بەهێزە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار زیانی هەبووە بۆ کەرتی کارەبا لە سنوری قەزاکەدا، ئەوەی زیاتر زیانی هەبووە ستونەکانی کارەبا بوون لە ناحیەی بجیل.

عەونی مەلا، بەرێوبەری کارەبای ئاکرێ بە 964ی وت، لەدوێنێ وە تاوەکو ئەمرۆ رەشەبایەکی بەهێز ئاکرێ و سنوورەکانی گرتووەتەوە و زیانی زۆری گەیاندووە بە کارەبای قەزاکە، کەوا بە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، تیمەکانی چاکسازی کارەبای ئاکرێ لە ئەرکدا بوون تا کۆی ستوونەکانی کارەبا چاکراونەتەوە.

ئەو 22 ستوونەی کارەبا، لە ئاکرێ، ناحیەی بجیل، گردەسێن، دینارتە و باکرمان زۆرینەیان کەوتبوونە سەر زەوی، بەهۆیەوە کارەبای ئەو گوند و ناوچانە بچڕابوو، بەڵام لە بەیانی ئەمڕۆوە پێدانی کارەبا پێیان ئاسایی بووەتەوە.

هەر بەهۆی رەشەباکەوە، 16 فیدەری 11کەی ڤی و فیدەرێکی 33 کەی ڤی لە کارکەتوون، و هەروەها دیواری وێستگەی کارەبای ئاکرێ بەهۆی بەهێزی رەشەباکەوە کەوتووە، و تیمەکان پاش چاکسازی لە ستوونەکانی کارەبا دەستدەکەن بە کاری چاکسازی لە فیدەرەکاندا

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کەشناسی دەڵێت: رەشەبا تا ئێوارە بەردەوام دەبێت

کەشناسی دەڵێت: رەشەبا تا ئێوارە بەردەوام دەبێت

رەشەبا چۆن هەڵدەكات؟

رەشەبا چۆن هەڵدەكات؟

بایەک لە رێگایە ئاسمان شین و روون دەکاتەوە

بایەک لە رێگایە ئاسمان شین و روون دەکاتەوە