"لەگەڵ خۆت بمانبە ئێمباپێ"

هەموو جیهان شێتی ریال مەدریدە

964+

سۆما حەکیم زادە

کیلیان ئێمباپێ دواساتەکانی لە پاریس بەڕێدەکات و نزیکە تا دوا راگەیاندنی گواستنەوەکەی بۆ ریال مەدرید ئەوەندەی نەماوە.

یاریزانەکە دوو هەفتە لەمەوبەر ناسر خلێفی ستافی یانەی پاریس سانجێرمانی  ئاگادارکردەوە پاریس جێدەهێڵێت، هەرچەندە لەبارەی شوێنی داهاتووی خۆیەوە هیچی نەوتووە،  بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان گرێبەستێکی پێشوەختەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید واژۆ کردووە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نووسیویەتی: دوای ئەوەی ئەگەری گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال بەهێزتر بوو، زۆرێک لە بریکارە بەناوبانگەکان پەیوەندییان بە یانەکەوە کردووە و ئەستێرەکانیان پێشکەش بە ریال کردووە.

سەرچاوەکە دەڵێت: ژمارەیەک ئەستێرەی تۆپی پێ لە جاران زیاتر حەز دەکەن لە ریال مەدرید یاریی بکەن، هەروەها تیپێک ئێمباپێ بگوازێتەوە و ئەستێرەکانی وەک بێلینگهام و ڤینیسیۆسی هەبێت، جێگەی ئیرەیییە بۆ یاریزانەکانی دیکە.

هەروەها ئاس نووسیویەتی ئەو یاریزانە گەورانەی کە هاوڕێی ئەستێرەکانی ریالن، هیوای سەرکەوتن بۆ ئێمباپێ دەخوازن.

ئەم شەپۆلە نوێیە دەگەڕێتەوە بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ و ئەو پڕۆژە وەرزشییە گەورەیە، لەوانەشە پلانی ریال مەدرید بێت بە تەمای زیاتر بەهێزکردنی تیپەکەی بێت.

له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید تووڕه‌بوون و ناڕه‌زایی هه‌...

له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید تووڕه‌بوون و ناڕه‌زایی هه‌یه‌