لە گەرمیان
مینێک بە تیمێکى پاسەوانى سنووردا تەقییەوە
964+
وریا فەتاح
لە سنوورى گەرمیان، مینێک بە تیمێکى پاسەوانى سنوردا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە شۆفێرێک رەوانەى نەخۆشخانە کرا.
راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینـى گەرمیان بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە سنوری گوندی مەحمود قەجەر، مینێک بە بلدۆزەرێکی پاسەوانی سنوور تەقیەوە، کە کاری پاککردنەوەی رێگا دەکەن بەمەبەستی تەلبەند کردنی سنووری نێوان عێراق و ئێران.
لەبارەى زیانەکانەوە، مینى گەرمیانى باسى لەوەکردووە، تەقینەوەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە، شۆفێری بلدۆزەرەکەش توشی شڵەژان بووە و بۆ دڵنیابونەوە لە باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی کراوە.
لە ئێستادا، تیمی ئەندازیاری پاسەوانی سنوور و تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان، لە هەماهەنگیدان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.