لای کێیە؟

منداڵێکی ساوا لە دەربەندیخان دۆزرایەوە

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ سێشەممە 27.2.2024 منداڵێکی ساوا لەبەردەم مزگەوتی ئیمان لە قەزای دەربەندیخان دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزاکە بە 964ى وت، “منداڵەکە ساوایە و تازە لەدایکبووە، درەنگانێکی شەو لە بەردەم دەرگای مزگەوتەکە فڕێدراوە، بەیانییەکەی کە ھاوڵاتیان رۆیشتوونەتە دەرەوە منداڵەکەیان بینیوە لە پێش دەرگای مزگەوتەکە دانراوە”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، منداڵەکە کچە، نازانرێت کێ فڕێی داوە، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردوە.
لەبارەی دۆخی تەندروستی منداڵەکەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، تەندروستی زۆرباشە ، خێزانێکی قەزای دەربەندیخان منداڵەکەیان بردووه‌تەوە ماڵی خۆیان تا دادگا بڕیار لە چارەنووسی لێدەدات.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

منداڵێکی دوو ساڵان لە رووباری خازر خنکا

منداڵێکی دوو ساڵان لە رووباری خازر خنکا