ئه‌ركی یانه‌كانی كوردستان ئاسان نییه
تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی عێراق راكیشرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی عێراقی ئه‌نجام دا، یانه‌كانی كوردستانیش یاریی به‌هێز چاوه‌ڕێیان ده‌كات.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو، كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا كرا:
شوڕته – زاخۆ
هه‌ولێر – كه‌رخ
كاره‌با – نه‌ورۆز
مینا – حدوود
نه‌فت – ته‌ڵه‌به
قوه جه‌وییه – نه‌جه‌ف
نه‌فتی میسان – گه‌رمه
كه‌ربه‌لا – زه‌وڕا.
به پێی سیستمی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق، هه‌ر به قۆناغێك به یه‌ك یاری یه‌كلاده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی بدۆڕێت ماڵئاوایی ده‌كات.
یارییه‌كانی قۆناغی 32 له كۆتایی مانگی رابردوو ده‌ستیپێكرد.
ساڵی رابردوو یانه‌ی هه‌ولێر گه‌یشته یاریی كۆتایی و له‌وێدا به یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه دۆڕا.