له‌نگه‌ی هه‌ولێر ئاگری گرت

964+

ئەحمەد شەمزین

ئەم ئێوارەیە بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ئاگری گرت و ئێستا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌وێن و خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.

ئاگره‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و لە دیوی لای شەقامی 40 مەترییە.

تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ شوێنی ئاگره‌كه‌ن و خه‌ریكی رووخاندنی دیواری پشت دوكانه‌كانی ریزی یه‌كه‌من، له‌ نزیك ترافیكی 40 مه‌تری، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بچنه‌ ژووره‌وه‌ و ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر چه‌ند جارێكی دیكه‌ش سووتاوه‌ و گەورەترینیان له‌ به‌ره‌به‌یانی 25.10.2018 بوو، کاتێک 1200 دوكان سووتان و زیانێكی زۆری هه‌بوو.

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەولێر.. بازاڕی لەنگە ئاگری گرت

هەولێر.. بازاڕی لەنگە ئاگری گرت