بڕیاری دادگاکان دەکرێن بە کوردی
17 هەزار زاراوەی یاسایی بە زمانی کوردی داندراون
964+
پێشەوا محەمەد
ره‌شنووسی فه‌رهه‌نگی زاراوه یاساییه‌كان به زمانی كوردی له قۆناغی كۆتاییدایه و نزیكه‌ی 17 هه‌زار زاراوه و ده‌سته‌واژه‌ی یاسایی لەخۆ گرتووە.
لیژنەیەک لە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، بە ئەندامێتی نوێنەرانی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکی و ئەکادیمیای کوردی سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەو فەرهەنگە.
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 27.2.2024 بڵاویکردووەتەوە، بۆ قۆناغی داهاتووی فەرهەنگەکە لیژنه‌كه سه‌ردانی لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم بۆ راگۆڕینه‌وه و پاڵپشتیكردنی پڕۆژه‌كه تاكو له واده‌یه‌كی نزیكدا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له رێوره‌سمێكدا فه‌رهه‌نگی زاراوه و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان بناسێنرێت.
راگەیەندراوەکە ئاشکراشی کردووە، دوای پەسەندکردن و بڵاوکردنەوە، دەخرێتە بەردەست دادگاکان و لایەنە فەرمییەکان و زانکۆکان بە مەبەستی بەکوردیکردنی بڕیار و نووسراوە یاساییەکانی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان.
هەوڵی دانانی ئەو فەرهەنگە لەکاتێکدایە، تا ئێستاش تەواوی بڕیارەکانی دادگاکان بە زمانی عەرەبی دەنووسرێن و بڵاودەکرێنەوە.