بڕیاری دادگاکان دەکرێن بە کوردی

17 هەزار زاراوەی یاسایی بە زمانی کوردی داندراون

964+

پێشەوا محەمەد

ره‌شنووسی فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ یاساییه‌كان به‌ زمانی كوردی له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و نزیكه‌ی 17 هه‌زار زاراوه‌ و ده‌سته‌واژه‌ی یاسایی لەخۆ گرتووە.

لیژنەیەک لە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، بە ئەندامێتی نوێنەرانی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکی و ئەکادیمیای کوردی سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەو فەرهەنگە.

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 27.2.2024 بڵاویکردووەتەوە، بۆ قۆناغی داهاتووی فەرهەنگەکە لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم بۆ راگۆڕینه‌وه‌ و پاڵپشتیكردنی پڕۆژه‌كه‌ تاكو له‌  واده‌یه‌كی نزیكدا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له‌ رێوره‌سمێكدا فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ و ده‌سته‌واژه‌ یاساییه‌كان بناسێنرێت.

راگەیەندراوەکە ئاشکراشی کردووە، دوای پەسەندکردن و بڵاوکردنەوە، دەخرێتە بەردەست دادگاکان و لایەنە فەرمییەکان و زانکۆکان بە مەبەستی بەکوردیکردنی بڕیار و نووسراوە یاساییەکانی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان.

هەوڵی دانانی ئەو فەرهەنگە لەکاتێکدایە، تا ئێستاش تەواوی بڕیارەکانی دادگاکان بە زمانی عەرەبی دەنووسرێن و بڵاودەکرێنەوە.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان: دادگای فیدرا...

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان: دادگای فیدراڵ ناده‌ستوورییه‌