جارێكی دیكه‌ سووتانى له‌نگه‌

ئه‌و دوكانانه‌ى له‌ ئاگره‌كه‌ دوورن كه‌لوپه‌لیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ئه‌و ئاگره‌ى ئه‌مشه‌و له‌بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌، به‌شێكی ئه‌و دوكاندارانه‌ى دوكانه‌كانیان له‌ ئاگره‌كه‌شه‌وه‌ دوورن، ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى ناو دوكانه‌كانیان كردووه‌.

هه‌كار قادر، خاوه‌ن دوكانى پێڵاوفرۆشتنه‌، به‌964ـى وت، هه‌رچه‌نده‌ ئاگره‌كه‌ له‌ دوكانه‌كه‌ى دووره‌ به‌ڵام له‌ ترسی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنى، كه‌لوپه‌له‌كانى كۆده‌كاته‌وه‌ و ده‌یانباته‌ شوێنێكی دوور له‌و ئاگره‌.

وتیشی “كۆكردنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌له‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ له ‌هه‌ر حاڵه‌تێك پارێزراو بن”.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه‌ په‌یامنێرى 964 ناردوویه‌تى، ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێك له‌ دووكانداره‌كان كه‌لوپه‌ل و كاڵاى ناو دوكانه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ له‌ دیوى شه‌قامی 100 مه‌ترى هه‌ولێر له‌ شوێنێكى دوور له‌ ئاگره‌كه‌ دایانناون.