زیاتر لە نیو ملیار دینارە

پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی چاکسازییەکەی گەرمیان تەرخان کرا

964+

پێشەوا محەمەد

ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر نۆژەنکردنەوەی چاکسازییەکەی کفری دەربڕی و بڕی زیاتر لە 626  ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بڕیاری کردنەوەی چاکسازیی گەوران لە گەرمییان درا، بڕیار درا چاکسازییەکە لە قەزای کفری بێت و بینایەکیان بۆ تەرخان کرد، کە هی سەردەمی رژێمی پێشوو بوو و 13 ساڵیش بوو هێزی پێشمەرگەی تێدابوو، بۆیە داوای نۆژەنکردنەوەی بیناکە کرا.

ساهر عەلی، قایقامی قەزای کفری بە 964ـی وت، “دوای هەوڵەکانمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تواندرا بە گوژمەی 626 ملیۆن و 868 هەزار و 815 دینار بڕیاری نۆژەنکردنەوەکەی بدرێت”.

نزیکەی 500 راگیراوی سنووری ئیدارەی گەرمییان لەناو چاکسازیی گەورەی سلێمانیدا بوون و ئەو بینایەش کە ئامادە کراوە جێگای ئەو ژمارە زیندانیکراوە دەبێت.

قایمقامی قەزای کفری وتیشی، “هەتا ئێستا هیچ زیندانییەک نەهێندراوەتە ناو باڵەخانەکە چونکە چاوەڕێی ئەو نۆژەنکردنەوەیە بووە”.

چاکسازییەکە هەشت کارمەندی بە گرێبەست بۆ دامەزرێندراوە و چواری دیکەشی لە سلێمانییەوە بۆ گوازراوەتەوە.

پاسەوان بۆ چاکسازییەکەی گەرمیان دادەمەزرێندرێت

پاسەوان بۆ چاکسازییەکەی گەرمیان دادەمەزرێندرێت