به‌رگریی شارستانی وا ده‌ڵێت
ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه كۆنترۆڵ كرا و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27.2.2024 ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 07:30 ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، كه زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاند.
موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌ولی وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964یان راگه‌یاند، دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دیار نییه، به‌ڵام قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه شۆرتی كاره‌با هۆكار بێت، هه‌روه‌ها بوونی بایه‌كی به‌هێز له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا، ئاگره‌كه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه پێكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی به‌رگریی شارستانی به 964ی وت، ته‌واوی تیم و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رگریی شارستانی له بنكه‌كانیان له هه‌ولێر، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه به‌شداربوون.
په‌یامنێرانی 964 له رووماڵی ئاگره‌كه هه‌رزوو ئاماده‌بوون و زانیاری و وێنه و ڤیدیۆیان بۆ وه‌رگران گواسته‌وه.
تیمی به‌هاناوه‌هاتنی ته‌ندروستی به 964یان راگه‌یاند، 25 تا 30 هاوڵاتی به‌هۆی دوكه‌ڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ك ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا پشتڕاستی كرده‌وه زیاتر له 20 هاوڵاتی گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
ئومێد خۆشناو ئاشكراشی كرد، بڕیاریان دا تیمێك پێكبهێنن له ئاسایش، پۆلیس و زیڕه‌ڤانی، كه ده‌بنه ئێشكگری بازاڕه‌كه.
وتیشی، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و شاره‌وانییش له‌وێ ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا، ده‌ست به پاككردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه و شوێنی سووتاوه‌كان بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری دوكانه‌كانی بازاڕه‌كه سووتاون، به‌ڵام هێشتا نازانرێت چه‌ندن، ئاماری سه‌ره‌تا زیاتر له 50 دوكان بوو، به‌ڵام ئێستا ژماره‌كه زۆر زیاتره.