دیمه‌نێكی سه‌ره‌تاى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر... وێنه: 964+
"هاوكارى زیانلێكه‌وتووانى بازاڕى له‌نگه ده‌كه‌ین"
سەرۆکی حکومەتى هه‌رێم هاته‌سه‌ر خه‌ت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له باره‌ى رووداوه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر هاته‌سه‌ر خه‌ت و داواى بەدواداچوونى بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەكه كرد.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئەمشەو سێشەممە 27.2.2024 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سه‌رۆكى حكومه‌ت پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپارد، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی روودانی ئاگرەکە بکەن .
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، حكومه‌ت ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد هەرجی پێویست بێت لەمبارەیەوە ئەنجامی بدەن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27.2.2024 ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 07:30 ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، كه زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاند و دوای دوو کاتژمێر و 40 خولەک کۆنتڕۆڵ کرا.