تەنیا ئامێرە لە قەزاکە

تیشکی مەمۆگرافییەکەی کۆیە ئێستا کار دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

دوای چەند هەفتەیەک تێکچوونی تیشکی مەمۆگرافی، تەندروستیی کۆیە چاکبوونەوەی رادەگەیەنێت و دەڵێت، هەرکەس پێویستییەتی دەتوانێت سەردانی نەخۆشخانە بکات.

ئامێرەکە لە سەنتەری تیشکی شەهید د.مەجیدە لە کۆیە، کە تەنیا سەنتەری تیشکە لە قەزاکە.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، هاوڵاتیان لەو ماوەیەدا کە ئامێرەکە تێکچووبوو، دەچوونە دەرەوەی کۆیە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لەکارکەوتبوو.

وتیشی، “ئێستا چاککراوەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بێنە سەنتەرەکە و تیشکەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

مەمۆگرافی شێوازێکی وێنەگرتنی تیشکی ئێکسە، کە بەکاردێت بۆ پشکنینی مەمک بۆ زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی تری مەمک.

“بوونی ئەو مەمۆگرافییە زۆر گرنگە، چونکە ژنان ئەگەر ئازارێک یان گرێیەک لە مەمکیاندا بێت ئەگەر بێت و تیشکەکە لە سنوورەکەیان نەبێت رەنگە گوێی پێنەدەن و بۆی نەچنە شارێکی دیکە، ئەوەش مەترسییان لەسەر زیاد دەکات ئەگەر بێت و ئەو ئازارە یان گرێیە شێرپەنجەیی بێت”، وتەبێژەکەی تەندروستیی کۆیە وای وت.

تەندروستیی کۆیە: لە سبەینێوە سەردانی سەنتەری شووشتنەو...

تەندروستیی کۆیە: لە سبەینێوە سەردانی سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلە بکەن