ئه‌م به‌یانییه
بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر چی تێدا ماوه؟
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
په‌یامنێری 964 ئه‌م به‌یانییه سه‌ردانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێری كرد و دیمه‌نه‌كان وه‌ك خۆی ده‌گوازێته‌وه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی شه‌وی رابردووه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری دوكانه‌كان سووتاون و هیچی به‌سه‌ره هیچه‌وه نه‌ماوه.
هێشتا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان به دروستی دیار نین، هه‌روه‌ها هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش روون نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر زانیارییه‌كان بخاته‌ڕوو.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 27.2.2024 ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 07:30 ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، كه زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاند، ئاگره‌كه دوای دوو كاتژمێر 40 خوله‌ك كۆنتڕۆڵ كرا.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا