پارێزگاری هەولێر:
“هەر کەس و لایەنێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هەولێر رایگه‌یاند، هه‌ر لایه‌نێك له باره‌ی ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌مته‌رخه‌م بووبێت، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو شه‌وی رابردوو دوای سووتانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی كرد و له لێدوانێكدا وتی، “تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەروزیانەکان دیار نین، هەر کەس و لایەنێکیش کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”.
وتیشی: “بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر له 20 کەس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەشێکی زۆری ئەوانەی رەوانەی نەخۆشخانە کراون کارمەندی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بوون و تووشی تەنگەنەفەسی بوون”.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 27.2.2024 ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 07:30 ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، كه زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاند، ئاگره‌كه دوای دوو كاتژمێر 40 خولهك كۆنتڕۆڵ كرا.
تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دیار نییه، به‌ڵام قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه شۆرتی كاره‌با هۆكار بێت، هه‌روه‌ها بوونی بایه‌كی به‌هێز له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا، ئاگره‌كه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه پێكردووه.