کەی دەگەڕێتەوە؟

بێلینگهام نائارامە و دەیەوێت زوو بگەڕێتەوە

964+

سۆما حەکیم زادە

جود بێلینگهام بەهۆی پێکان و ئازارێکی زۆر لە پاژنەی پێیدا لە کاتی یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر جیرۆنا، کە ئەم تیپە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ناچاربوو یاریگە جێبهێڵێت، بەڵام هەموو هەوڵی بۆ ئەوەیە لە یاریی داهاتوو بەشداریی بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەستێرە ئینگلیزییەکە هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت بە زووترین کات بگەڕێتەوە یاریگە و لەگەڵ تیپەکەیدا یاریی بکات، سەرنجیشی لەسەر ئەوەیە لە یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ڤالێنسیا بەشداریی بکات.

ئەگەری ئەوە هەیە ستافی تەکنیکی بە بوونی بێلینگهام لە لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یاریی داهاتوو رازیی بن، بەڵام پێدەچێت یەدەگ بێت و بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداریی نەکات.

بێلینگهام دوو خه‌ڵاتی پێكه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنا

بێلینگهام دوو خه‌ڵاتی پێكه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنا