تا ئێستا کەسوکاری دیارنین
تەرمی کەسێک لە سلێمانی دۆزرایەوە
964+
توانا نەقی
تەرمی کەسێکی نەناسراو لە سلێمانی دۆزراوەتەوە و پۆلیسیش دەڵێت، پێدەچێت ئەو کەسە نەخۆش بووبێت و بەوهۆکارە گیانی لەدەستدابێت.
کەمێک پێش ئێستا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تەرمێكی نەناسراو لە رەگەزی نێر كە تەمەنی نزیكەی 45 بۆ 50 ساڵ دەبێت، لە نزیك مزگەوتی ناهیلە خاتوون لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی دۆزراوەتەوە.
دەشڵێت، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هیچ ئاسەوارێكی كوشتنی پێوە دیارنییە و هیچ ناسنامەیەكیشی لەلا نییە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئێستا تەرمی ئەو کەسە لە پزیشكی دادی سلێمانییە و هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری هەیە پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بە ژمارە (0533281723) یان سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی بكات.
لەدەریاچەی دوکان تەرمی هاوڵاتیەک سەر ئاو کەوت
