سێیه‌م و چواره‌میان ماون
شوراى دووه‌مى قه‌ڵاى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى هه‌رێم ده‌ڵێت، شوراى دووه‌می قه‌ڵاى هه‌ولێریان دۆزویوه‌ته‌وه و به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تیش كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى شوراى سێیه‌م و چواره‌م ده‌كرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان قه‌ڵاى هه‌ولێر كه مێژووه‌كه‌ى بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له چوار شورا پێكهاتووه، شوراى یه‌كه‌میان له ساڵى 2014 له‌لایه‌ن تیمەکانی کنەو پشكنین دۆزرایه‌وه.
دۆزینه‌وه‌ى شوراى دووه‌م له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه و كارى هه‌ڵكۆڵینى وه‌رزى یه‌كه‌مى ئه‌م شوێنه‌واره بووه، كه له‌لایه‌ن هه‌ر سێ په‌یمانگاى ئیفپۆ، كۆمیسیۆنى قه‌ڵا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور ئەنجامدراوە.
كه‌یفى مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى وت، ئه‌وان بۆ كارى هه‌ڵكۆڵین له شوێنه‌واره‌كانى قه‌ڵاى هه‌ولێر پشت به نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تى مێژوویى ده‌به‌ستن، هه‌ر له رێگه‌ى ئه‌م نه‌خشه‌یه‌شه‌وه كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى شوراى سێیه‌م و چواره‌میش ده‌كه‌ن.
وتیشی “نه‌خشه‌كه ناوى كورۆنا ئیمه‌یجس ـه كه له ساڵانى شه‌سته‌كانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دروستكراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه ئه‌وان شوێنی هه‌ردوو شوراكه‌ى دیكه‌ى ده‌زانن، به‌ڵام پێویسته له‌رێگه‌ى هه‌ڵكۆڵینه‌وه بدۆزرێنه‌وه و ده‌ربهێندرێن.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى شوراى دووه‌م، پارچەیەک لە تابلێتی بزماریش دۆزراوه‌ته‌وه کە مێژووه‌كه‌ى دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی دووەمی پێش زایین و تایبەتمه‌ندی تابلێته‌كه‌ش بۆ گەلی میتانییەکان دەگەڕێتەوە.