هه‌فته‌ی ژینگه‌یی كۆتایی هات
ئەمرۆ هه‌ولێر باڵنده‌كانیشی ئازاد كرد و ژینگه‌شی پاككرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ دوارۆژى هه‌فته ژینگه‌ییه‌كه‌ى هه‌ولێر بوو، دوایین چالاكیشیان ئازادكردنى باڵنده‌كان و پاككردنه‌وه‌ى ژینگه بوو.
رۆژى پێنجشه‌ممه 22.2.2024 به‌بۆنه‌ى رۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێر، هه‌فته‌ی چالاكیی ژینگه‌یی له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راگه‌یه‌ندرا و كۆمه‌ڵێك كار و چالاكیان به ئامانجی پاراستنی ژینگه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی ئه‌نجامدا.
دڵشاد حوسێن هیرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى لایه‌نێكی سه‌ره‌كى ئه‌م چالاكییه ژینگه‌ییانه بوو، به 964ـی وت، ئه‌مڕۆ دوایین رۆژى هه‌فته‌ی ژینگه‌یی هه‌ولێر بوو و كۆتا چالاكیشیان له به‌رزاییه‌كانى كه‌سنه‌زان ئه‌نجامداوه.
وتیشی “كۆمه‌ڵێك باڵنده‌ى جیاجیامان ئازادى ناو سروشت كردنه‌وه كه بریتی بوون 140 دانە له كۆتری سپی و كۆتری کێوی و بووکەسوره و ریشۆڵه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره به‌شداربووه‌كان گرد و ته‌پۆڵكه‌كانى كه‌سنه‌زانیان له‌و پاشماوانه پاككرده‌وه كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه فڕێدرابوون.
هەڵمەتی خاوێنکردنەوەكه‌یان ئه‌و شوێنانه‌شی گرته‌وه كه نزیکى مۆنومێنتی شەهیدانن لەسەر رێگای هه‌ولێر – کۆیە .
داواشی له هاوڵاتیان كرد، لەکاتی دەرچوونیان بۆ سەیرانگاکان ئاگاداری ژینگە بن بە پاکی رایبگرن.