وەڵامیان وەرگرتەوە؟

کوردانی رۆژئاوا دوو داواکاری دەبەنە هاتوچۆی سلێمانی

964+
ئەحمەد مستەفا

شاندێک لە ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان/ سوریا، سەردانی هاتوچۆی سلێمانی کرد و داوایان کرد، مۆڵەتی ساڵانەی شۆفێری بکرێت بە پێنج ساڵ جارێک و مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی تاکسی کوردانی رۆژئاوا بگرێتەوە.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 220 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان نیشتەجێن، هەندێکیان لە کەمپ و زۆرینەیان لەناو خانووی کرێ و موڵکی خۆیاندان.

بە قسەی هۆزان عەفرینی، سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان/ ئۆفیسی هەرێمی کوردستان بێت بۆ 964، زۆرینەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبیلیان هەیە، ساڵانە دەبێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری 90 هەزار دینار خەرج بکەن، سەرەڕای تێچووی مۆڵەتی مانەوە و کارتی تەندروستی کە ئەوەش 40 هەزار دینار تێچوویەتی و شەش مانگ جارێک دەبێت نوێی بکەنەوە.

هۆزان عەفرینی دەڵێت، “ئەم دۆخە بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان، کە سەرجەمیان لە هەرێمی کوردستان، وەک کرێکار و هەندێکیان وەک خاوەنکار کاردەکەن، قورسایی خۆی هەیە، ئێمە داوامانکردووە مۆڵەتی ساڵانە بگۆڕدرێ بۆ پێنج ساڵ جارێک و رێگەش بدرێت کوردانی رۆژئاوای کوردستان، مۆڵەتی گشتی دەربکەن تابتوانن کار بە تاکسی بکەن”.

سۆراغی 964 لە هاتوچۆی سلێمانی ئەوەی دەرخست، لابردنی مەرجەکانی سەر کوردانی رۆژئاوا تا کار بە تاکسی بکەن و مۆڵەتی گشتی دەربکەن پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانە (بەوپێەی هاوڵاتی عێراقی نین) ناتوانن سوودمەند ببن، بەڵام بۆ گۆڕینی مۆڵەتی ساڵانە، هاتوچۆی سلێمانی داوای نوسراوی لە ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان کردووە، تا ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی بکەن بۆ گۆڕانکاری.

رۆژئاوای کوردستان بوو بە خاوەن دەستوور

رۆژئاوای کوردستان بوو بە خاوەن دەستوور

ئاماری بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان...

ئاماری بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکرایەوە