(ملك صرف)ـه‌كان ناگرێته‌وه
له هه‌ڵه‌بجه كڕین و فرۆشتن به زه‌وى كشتو‌كاڵى قه‌ده‌غه‌كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له هه‌ڵه‌بجه بڕیاردرا، مامه‌ڵه‌كردن به زه‌وی كشتو‌كاڵى قه‌ده‌غه بكرێت.
بڕیاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى قایمپامى قه‌زاى ناوه‌ند و كشتوككاڵى هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ته‌واوى نووسینگه‌كانى خانوبه‌رى سنوورى ئه‌م پارێزگایه، دراوه.
ستار مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه بۆ 964ـى راگه‌یاند، له‌م ساڵانه‌ى دواییدا مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر به زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كان له‌سنوورى پارێزگاكه‌یان كراوه، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ى ئه‌و زه‌ویانه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كڕین فرۆشتنیان پێوه بكرێت.
وتیشی “ئه‌و زه‌ویانه‌ى نابێت مامه‌ڵه‌یان پێوه بكرێت بریتین له‌و زه‌ویانه‌ى به‌گرێبه‌ست دراوته جوتیاران و ئه‌مه‌ش زۆرینه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێك له زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان كه (ملك صرف)ن و رێگه‌ى كڕین و فرۆشتنیان پێدراوه، به‌ڵام هه‌ر زه‌ویه‌ك خاوه‌ندارێتی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی و كشتوكاڵ بگه‌ڕێته‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن پێانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
روونیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ته‌واوى خاوه‌ن نووسینگه‌كانى كڕین و فرۆشتنى خانووبه‌ره‌یان له‌هه‌َڵه‌بجه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه به‌و زه‌ویانه بكات لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه به‌پێی یاسای مامه‌ڵه‌كردن به موڵكی ده‌وڵه‌ت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك ده‌كرێت ئه‌و كاره بكات، وتیشی “ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه‌ش به‌م جۆره موڵكه به تاوان هه‌مار ده‌كرێت”.
له كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌وه‌شكراوه، كه لەمەودوا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت چاودێری وردی نوسینگەكانى خانوبه‌رى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره.