به‌زمی هه‌موو پاییزێكه
میدیازان – زەید کۆچەر – دهۆک
به‌روبوومی سه‌وزه‌و میوه له‌ناوخۆ كه‌می كردووه‌و ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ش باجی له‌سه‌ره، بۆیه وه‌ك هه‌موو ساڵێك ئه‌م كاتانه نرخی سه‌وزه‌و میوه له‌بازاڕه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی تشرینی یەکەم، وریا عادل کە دوکانی میوەفرۆشی لە بازاڕ دهۆک هەیە بە میدیازانی راگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی بەروبوومی ناوخۆ، هەروەها قەدەغەی هێنانی میوەی ئێرانی، نرخی سەوزەو میوە بەشێوەیەکی بەرچاو گران بووە.
قەدەغەی هاوردەی سەوزەو میوە بۆ ناو بازاڕەکانی هەرێم بەپێی خشتەی وەزارەتی کشتوکاڵ بێت کە دەست میدیازان کەوتووە، لە یەکی نیسان ده‌ست پێده‌كات به‌شێكیان تا یه‌كی تشرینی یەکەم ئه‌وانی تر تا کانوونی یەکەم باج خراوەتە سەر بەروبوومی بیانی، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پشتگیری لەبەرهەمی ناوخۆ.
ئێستا پرۆسه‌ی باج دانان له‌سه‌ر به‌رهه‌می ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته دوا مانگ‌و به‌روبوومی ناوخۆش كه‌می كردووه، بۆیه كاری له‌نرخ كردووه له‌بازاڕه‌كاندا.
رەجەب عەزیز سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بە میدیازانی وت، بەرهەمی ناوخۆ زۆر کەمی کردووە، کاتی ئەوە هاتووە وەزارەتی کشتوکاڵ باج لەسەر هەندێک لە سەوزەو میوە لابدات.
کیلۆیەک پرتەقاڵ لە ٧٥٠ دینارەوە بووە بە هەزار، گێزەر بووە بە ٧٥٠، پیاز لە ٢٥٠ دینار بووە بە ٧٥٠ دینار، ئاڵوباڵو لە ٧٥٠ دینارەوە بووە بە هەزار دینار، سندوقێک تەماتە لە چوار هەزارەوە بووە بە شەش هەزار.