لە چوار دووانیان بە کەڵک نەماون

 میدیازان – شۆڕش هه‌ركی‌ – بەحرکە

لە ناحیەی بەحرکەی پارێزگای هەولێر تەنها چوار یاریگای تۆپی پێ هەن، کەچی دووانیان بە کەڵک نەماون.

میدیازان زانیوێتی‌ کە لە چەند ساڵی رابردوو، دەیان یاریگای تۆپی پێ لە هەرێمی کوردستان درووستکران، بەڵام لە ئێستادا، زۆرێک لەو یاریگایانە خەریکن لەناودەچن.

لەبارەی یاریگاکانی بەحرکە، میدیازان پەیوەندی بە رێبەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی ناحییەکە کرد، ئەو گوتی، ” ئێمە دوو یاریگامان هەیە، یەکیان بەتەواوی لەناوچووە، ئەوی دیکەش بە تەواوی بێ کەڵک بووە”.

هەر لە بەحرکە دوو یاریگای دیکە هەن کە یەکێتی لاوان سەرپەرشتییان دەکات كه‌ ئه‌وان حاڵیان باشە.

رێبەر عەبدوڵا ئەوەی نەشاردەوە کە بە فەرمی داوایان لە پارێزگای هەولێر کردووە هاوکارییان بکەن لە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکاندا، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.