پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە: مووچەمان ناوێت
میدیازان – دیسكی سلێمانی – هاوبەش ئەبوبەکر
ماوهی شهش مانگه پاكهوانهكان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە مووچەیان وەرنەگرتووە، وهك هاوسۆزییهك پزیشكانو تهندروستكاران دهڵێن تا پاكهوانهكان مووچە وەرنەگرن ئێمەش وەریناگرین و رەتیدەکەینەوە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە میدیازانی راگەیاند، ماوەی 6 مانگە کارمەندانی پاککەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کە ژمارەیان 163 کارمەندە مووچەیان وەرنەگرتووە و مانگانە 70 ملیۆن دیناریان پێویستە.
د. ئازاد مستەفا وتیشی، ئەو 163 پاککەرەوەیە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو بڕە پارە کەمەیە کە نزیکەی 400 هەزارە، بۆیە ناچار بوون “مووچەی تەندروستییان بۆ ببەستن” واتە لەو پارەیەیەیان پێدەدرێت کە مانگانە بۆ نەخۆشخانەکان دابین دەکرێت.
لە روونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە وتی، “بە فەرمانی بەرێوبەری گشتی و پزیشكان و کارمەندانی تەندرووستی مووچەکانیان, وەک هاو هەڵوێستیەک بۆکرێکارەکان، وەرنەگرت.”
دەشڵێت، “ئەم هەڵوێستە مەدەنیانەی کارمەندانی تەندرووستی دەربڕینی پشتیوانیە لەو توێژە خۆشەیستە و پەیامێکیشە بۆ حکومەتی هەرێم کە کێشەکەیان چارەسەر بکات و وەڵامی نوسراوەکانمان بداتەوە بۆ پێدانی مووچەکانیان.”
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە چەندین جار بۆ وەرگرتنی مووچەی پاککەرەوەکانی داوای لە بانکەکانی سنوری پارێزگاکە کردووە کە پارەیان بۆ دابین بکەن، بەڵام بە وتەی د. ئازاد مستەفا، پێیان وتوون، “کەس ئاگاداری نەکردوین و پارە لە بانکدا نییە.”