تاکسی لە بازاڕەکانی هەرێم ئاگر دەکاتەوە

+964

هەژار ئەنوەر – هەولێر

 نرخی ئۆتۆمبێلی‌ تاکسی لە بازاڕەکانی هەرێم ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و هۆکارەکەشی بۆ بێکاری و دابەشکردنی ئەو بەنزینە 600 دینارییە دەگەڕێتەوە، کە تەنیا بە ئۆتۆمبێلی تەکسی دەدرێت.

ڕزگار ئەحمەد، کە یەکێکە لەوانەی لە پێشانگاکانی هەولێر کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تەکسی دەکات بە میدیازانی ڕاگەیاند: دوو مانگە نرخی تەکسی نزیکەی دوو هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە، هۆکارەکەشی بێکاری و ئەو بەنزینە 600 دینارییەیە کە تەنیا بە تەکسییەکان دەدرێت.

بە پێی زانیارییەکانی میدیازان کە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێرەوە بە دەستی هێناوە، ژمارەی ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر لە تەکسی و پاس و مینی پاس لە هەولێردا لە 50 هەزار نزیک بووەتەوە.