خواردنی سورەوکراو و چەرەس بە توێکڵەوە قەدەغەیە
نۆ جۆر خواردن و خواردنەوە لە خوێندنگەکانی سلێمانی قەدەغە کران
میدیازان – دیلان محەممەد – سلێمانی
لە فرۆشگای نێو خوێندنگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی نۆ جۆر خواردن و خواردنەوە قەدەغە کران.
ههموو جۆرهكانی میوه رێگهپێدراوه، بهڵام بهجوانی بشۆردرێنهوه، فرۆشگاکان دەتوانن چەرەسیش بفرۆشن بەڵام بێ توێکڵ، قایمقامیهتی سلێمانی لە پۆستیکدا لە فەیسبووک وا دەڵێت.
قایمقامیهتی سلێمانی لیستی خواردن خواردنەوە رێگەپێدراوەکانی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت، “مێوژ و گوێز و فستق و عهلی بابا (بێ توێكڵ) ههروهها هێلكه و پهتاته و مریشكی كوڵا و خواردهمهنیه پێچراوهكان وهك بسكیت و كێك، بەروبوومەکانی شیر، شەربەتی قوتووکراو کە سەرچاوەی زانراو بێت و بە رێگەی یاسایی و پشکنین هاوردەکرابێت، نۆکاو، قاورمە رێگه پێدراون بهخوێندكاران بفرۆشرێت.”
ئەو فرۆشگایانەی کە گەس و برنج و شلە و بریانیان هەیە دەبێت بە گەرمی بیفرۆشن و رووبەری فرۆشگاکەیان ٥٠ مەتر کەمتر نەبێت.
ئەو خواردن و خواردنەوانەی قەدەغەن بریتین لە خواردنەوەی گازی و وزە بەخشەکان، ئەو جپسانەی کە دەست و دەم رەنگ دەکەن، ترش و لیمەندۆزی و تەمەر هیند، چەرس بە توێکڵەوە، بنێشت، ئەندۆمی، سەوزەواتی گەڵادار و پێچراوە، خواردەمەنی سوورەوکراو و جگەرە.
رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە میدیازانی راگەیاند، ئەو بڕیارە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە و هەر فرۆشگایەک پابەند نەبێت روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
مامۆستا هێرۆ سلێمان بەڕێوەبەری قوتابخانەی تویمەلیکی کچان بە میدیازانی وت، “بڕیارێکی زۆر باشە و پەیڕەو دەکرێت لەلامان… ئێمە لیژنەمان هەیە لە قوتابخانەکەمان هەفتەی سێ جار پشکنین بۆ فرۆشگاکە دەکەین.”
ئاراس حوسێن بەڕێوەبەری ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان هاوڕایە لەگەڵ بۆچوونی مامۆستاکەی تویمەلیک و بە میدیازانی راگەیاند، ئەو بڕیارە خواردنی خراپ کەمدەکاتەوە لەناو فرۆشگای قوتابخانەکاندا و نابێتە هۆی بارگرانی بۆ باری دارایی قوتابی