سلێمانی‌ خۆی‌ بۆ زستان ئاماده‌ ده‌كات

وێنە: سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی

میدیازان – دیسكی‌ سلێمانی‌

شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ كه‌وتووه‌ته‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و قیرتاوكردنی‌ به‌شێك له‌شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی‌ زستان.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ شه‌قامی‌ دارۆغاو شه‌قامی‌ شه‌كره‌كه‌ بۆ سه‌رچنار ده‌ستی‌ پێكردووه‌و ته‌واوی‌ ئه‌و دوو شه‌قامه‌ قیرتاو ده‌كرێن.

له‌پاڵ ئه‌مه‌دا شاره‌وانی‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ تونێلی‌ پێشڕه‌و كه‌ سلێمانی‌ به‌ناوچه‌ی‌ گه‌شتیاری‌ سیته‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.