له ‌یه‌ك كاتژمێردا پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێل بێره‌دا تێده‌په‌ڕێت

شەقامی باخی بەختیاری لە سلێمانی – میدیازان

میدیازان – دیسكی‌ هه‌ولێر – شانۆ كه‌مال

شه‌قامی‌ باخی‌ به‌ختیاری‌ سلێمانی‌ خاوه‌نی‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌ییه‌ وه‌ك قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامی‌ شاره‌كه‌ كه‌ له‌یه‌ك كاتژمێردا پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلی‌ پیا تێپه‌ڕ ده‌بێت‌و ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ رزگاركردنی‌.

به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی‌ كه‌ كراوه‌ له‌سه‌عاته‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا یه‌ك پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلی‌ گه‌وره‌و بچووك له‌شه‌قامی‌ تاسڵوجه‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر یه‌كتربڕی‌ باخی‌ به‌ختیاری‌ تێده‌په‌ڕن، بۆیه‌ ئێستا به‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ یه‌كتربڕو ئه‌نده‌رپاش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌م یه‌كتر بڕه‌ كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ هاتوچۆی‌ تاسڵوجه‌ سلێمانی‌‌و هاتوچۆی‌ ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی‌ وه‌ك به‌كره‌جۆو راپه‌ڕین چاره‌سه‌ر ده‌كات.

به‌قسه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پرۆژه‌كه‌ بێت به‌ته‌واوبوونی‌ ئه‌و یه‌كتربڕه‌ كێشه‌ی‌ 80% قه‌ره‌باڵغی‌ ئه‌و شه‌قامه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

هێمن جەمال، سەرپەرشتیاری گشتی پرۆژەکە بە میدیا زانی وت، لە دوای تەوەوبوون و جێبەجێکردنی پرۆژەکە رێگای سلیمانی تاسڵوجە بە تەواوی سەربەست دەبێت و دەبێتە فری وەی، ئەو کەسانەشی دەیانەوێت بەرەو بەکرەجۆ بڕۆن بەهۆی یەکتر بڕەکەوە دەتوانێت بە دوو ریگادا بڕۆن، یەکەمیان بەرەو بەکرەجۆی تازە دووەمیان بەرەو بەکرەجۆی کۆن و ماجدی مۆڵ.

شۆفێرێکی تاکسی بۆ میدیازان دواو ئاماژەی بەوەکرد، بەیانیان لە کاتی دەستپێکی دەوام، زۆر بە زەحمەت لە راپەڕینەوە دەتوانین بگەینە دووریانی سەرچنار، بەهۆی ئەو یوتیرنەی لە لای باخی بەختیاری و بەهۆی لۆد و قەرەبالغی لای دادگای سلیَمانی، هەندێک بەیانی نزیکەی 20 بۆ 25 خولەک درەنگ دەکەوین.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ 12 ملیارو 500 ملیۆن دیناری‌ تێده‌چێت‌و به‌ساڵێك زیاتر ته‌واو ده‌بێت.