قوتابخانەکانی هەولێر سەوز دەکرێن

پەیجی فەرمی دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس

میدیازان – شانۆ کەمال – هەولێر

لەقوتابخانەکانی ناوەوەو دەرەوەی هەولێر بەیەک هەڵمەت زیاتر لە هەزار دار دەچێندرێت.

ئەم هەڵمەتە یەکەمجار لەقوتابخانەکانی دەرەوەی شارەوە دەست پێدەکات درەختەکان لەجۆری واشتنتۆن و لادۆنیا و دارتەسبیحن و بە پێی شوێنەکان جۆرەکانی دەگۆڕێن.

هەڵمەتەکە لەلایەن دەزگای خیرخوازی حاجی ئیدریسەوە بەڕێوە دەبرێت و دەیانەوێ خەڵکی تریش چاویان لێ بکات.

دکتۆر فیکری سورچی، بەڕێوبەری دەزگاکە بە میدیازانی راگەیاند هەڵمەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2022 دەستیپێکردو تیایدا 1160 دار لە قوتابخانەکان دەچێندرێت.

 ئاماژەی بەوە کرد، تێچوی پڕۆژەکە بە گشتی شەش بۆ حەوت ملیۆن دینارە و بە پێی پێویستی شوێنەکان ئەو بڕە گۆرانکاری بەسەردا دێت.

پەیجی فەرمی دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس