گەرما بەڕێوەیە

پێوانەیەکی گەرما

میدیازان – دیسکی هەولێر

لە سبەینێ چوارشەممەوە لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان پلەکانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە ئەم شەپۆلە هەتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار کە ناوی پسپۆڕێکی دیاری کەشناسییە لەهەرێمی کوردستان لەپەیجەکەی خۆی لەفەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە کە پلەکانی گەرما بەم شێوەیە بەرز دەبنەوە (سلێمانی ٣٦ بۆ  ٣٨ پلە ، دھۆک ٣٦ بۆ ٣٧ پلە ، ھەڵەبجە ٣٦ بۆ ٣٧ پلە ، ٣٩ بۆ ٤٠ پلە ، ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ٤٠ بۆ ٤١ پلە ، سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٥ بۆ ٣٦ پلە ، سنوری ئیدارەی سۆران ٣٤ بۆ ٣٥ پلە ئەبێت ، بەگشتی ئاسمانی ناوچەکە لەم مەودایەدا بەزۆری ساماڵ و ھەندێک کات ھەورێکی کەمی بەرز دروست ئەبێت . ئەوەشی راگەیاندووە کە لە ناوەراستی ھەفتەی ئایندە بەدواوە لەئەنجامی ھاتنە خوارەوەی بارستە ھەوایەکی سارد بۆ سەر حەوزی دەریای ناوەراست قۆناغێكی نوێ لەنزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ھەرێمدا دەستپێدەکات بەرێژەی ٥ تا ٦ پلەی سەدی پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکاندا نزمدەبێتەوە.