عەرەب زۆنی زێڕینی هەولێر داگیر دەکەن
میدیازان/ هەولێر – عەلی عوبێدی و بەکر نەجمەدین
له عهرهبییهوه: فهرمان سادق
بەمەبەستی ئسانکاری بۆ فرۆشتنی شوقەکانیان، چوار کۆمپانیای عەقارات، نووسینگە لە بەغداو پارێزگاکانی تری عێراق دەکەنەوە. ئەو دەستپێشخەرییەش دوای ئەو خواستەی عەرەبی عێراقی دێت بۆ کڕینی شوقە لە هەولێر.
سەیفەدین، فەرمانبەرە لە کۆمپانیای عەقارەتی باغی شەقڵاوە دەڵێ، زۆرینەی کڕیارانی شوقەو خانوو لە هەولێر عەرەبن، بەتایبەت مامۆستایانی زانکۆو پزیشک و کەسایەتییە سیاسییەکان و بازرگانان. وتی “ئەمەش وایکردووە ئێستا کۆمپانیاکانی عەقارات مەرجی زانینی زمانی عەرەبی لەسەر فەرمانبەرانیان دابنێن”.
خاوەنی کۆمپانیای عەقاراتی ناز، بۆ میدیازان ئەوەی پشتڕاستکردەوە، ٨٠٪ـی کڕیارانیان عەرەبی ناوەڕاست و باشووری عیراقن. “ئەو خواست و پێشوازییە زۆرەی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ٢٠٢١، ئەمەش پاڵنەر بوو لەوەی کە کۆمپانیایەکەمان بیر لەوە بکاتەوە نووسینگە لە بەغدا و هەندێک پارێزگای تری باشوور بکاتەوە”. خاوەنی کۆمپانیای عەقاراتی ناز وادەڵێ، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە کۆمەڵگە نیشتەجێ بووەکان زۆرترین خواستی لەسەرە، بەتایبەت ئەوانەی دەکەونە ناوچەی زێڕینی هەولێر، وەک ئێمپایەرو باڵەخانەکانی دەوروبەری.
زیاتر وتی “کرێی شوقە لە زۆنی زێڕین، لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٨٥٠ دۆلاری ئەمەریکییە”.
لە ئێستادا خواست لەسەر شوقە لە هەولێر زۆر زیادی کردووە، ئەمەش بۆ بوونی ئەو هەموو خزمەتگوزارییە زۆرەی لە شوقە نوێیەکاندا هەیە کە نرخی هەر مەترێک لەو شوقانە بەپێی شوێن و کوالێتی لەنێوان ٦٠٠ بۆ هەزارو ٣٠٠ دۆلارە، هەرچی خانووە ئەوا نرخەکەی لەنێوان ٧٥٠ بۆ هەزار دۆلارە.