لە زاخۆ ٦٠ تۆن خواردنی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

 میدیازان- شڤان عەبدولڵا – زاخۆ

تەنیا لەماوەی مانگێکدا، ٦٠ تۆن خۆراکی بەسەرچوو لە زاخۆ دەستی بەسەردا گیراوە، بەشێکی ئەو خۆراکانەش هەنگوین بووە. 

وڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەکانی بەدواداچوونی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە میدیازانی راگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول تا ناوەڕاستی ئەم مانگە، زیاتر لە ٦٠ تۆن کەلوپەل و خوراکی بەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیراوە.

“لە ٦٠ تۆن خۆراکی بەسەرچوو ١٠ تۆنی هەنگوین بووە”

میدیازان، زانیویەتی کە ١٠ تۆن لەو ٦٠ تۆنەی دەستی بەسەردا گیراوە، هەنگوین بووە.

سەبارەت بە سزادانی خاوەن دوکانەکانیش، سەرۆکی لیژنەکانی بەدواداچوونی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێ، دۆسیەکانیان دراوەتە دادگا، چاوەڕوانین دادوەر بڕیار لەسەر فرۆشتنی کەلوپەلی بەسەرچوو لەلایەن ئەو دوکاندارانە بدات.