بۆ یەکەمجار کچێک لە هەڵەبجە غەسلی سەیارە دادەنێت

ڤیدیۆ

میدیازان – محەمەد عومەر – هەڵەبجە

کوردستان جەمال یەکەمین کچە لە پارێزگای هەڵەبجە شوشتنگەی تایبەت بە ئۆتۆمبێل دابنێت و دەڵێت، “دڵخۆشم کاری سەربەخۆی خۆمم هەیە”.

 ئەو ساڵی رابردوو خوێندنی تەواوکردووە، هەوڵیداوە پرۆژەیەکی تایبەت بە خۆیی هەبێت، دوو مانگ لەمەوبەر شوشتنگەکەی داناوە.

بۆ ئەوە، لانەی منداڵانی کوردستان هاوکاریی کردووە، ئێستا هەلیکاری بۆ سێ گەنجی دیکەش رەخساندووە.

لەپارێزگاکانی تری هەرێم کچان کە شوشتنگەیان هەبێ، بەڵام بۆ هەڵەبجە ئەمە تازەیە.

کوردستان بە میدیازانی راگەیاند، “گرنگە کچانیش هاوشێوەی پیاوان بتوانن کار و پرۆژەی سەربەخۆی خۆیان هەبێت”.

 هەروەها وتی، دڵخۆشە ئەو وەکو یەکەمین کچ لە پارێزگای هەڵەبجە توانیویەتی شوشتنگەی ئۆتۆمبێل بکاتەوە.