ئاوەڕۆو قیڕ گەڕەکی ئاسوودەی هەولێر ئاسودەتر دەکات

 میدیازان – فەرمان سادق – هەولێر

 بە گوژمەی ملیارێک و ٧٢٠ ملیۆن دینار، ئاوەڕۆ دەگەیەندرێتە گەڕەکی ئاسوودەو شەقامەکانیشی قیرتاو دەکرێت.

“٢١ کۆڵانی گەڕەکی ئاسوودە ستی قیڕتاو دەکرێت”

 لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بە درێژی چوار هەزارو ٥٦٠ مەتر ئاوەڕۆ، چوار هەزارو ٥٧٥ مەتر قیرتاو، ٢١ کۆڵانی گەڕەکەکە قیرتاو دەکرێت، بۆ ئەمەش ملیارێک و ٧٢٠ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دینار پارەی بۆ تەرخان کراوە.

 ئاسوودە ستی، پڕۆژەیەکی شوقەی نیشتەجێ بوونە دەکەوێتە باشووری هەولێر بەرانبەر مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی، سەر دووسایدی هەولێر کەرکوک.