قیر گەیشتە سێبەردان و خەڵکەکەی لە قوڕو لیتەی زستان حەسانەوە

 میدیازان – فەرمان سادق – هەولێر

لەمڕۆوە شارەوانی هەولێر دەستیکرد بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی گوندی سێبەردان.

بە گوژمەی ٢٤٠ ملیۆن دینار، ٢٣ شەقامی گوندی سێبەردان لەسەر داهاتی ١٥٪ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەستکرا بە قیرتاو کردنی.

“سێبەردان لە قوڕو لیتەی زستان نەجاتی دەبێت”

ساڵی ٢٠٢٠ـیش، حەوت هەزارو ٢٥٠ مەتر دووجا، ژمارەیەک شەقامی سێبەردان کۆنکرێتڕێژ کرا، هاوکات بە درێژی ٢٣ هەزار مەتریش شۆستەی بۆ دروستکرا.

گوندی سێبەردان، دەکەوێتە پشت گەڕەکی هەولێری نوێ، بەهۆی نزیکی لە سەنتەری شارەوە کە کەمتر لە ١٠ کیلۆمەترە، زەوییە کشتوکاڵییەکانی کوژێندرایەوەو خرایە سەر سنووری شارەوانی سێی هەولێرو کرایە گەڕەک و، زەوییەکانیشی دابەشکرا.