خێرخوازانی هەڵەبجە شارەکەیان بوژاندووەتەوە

قوتابخانەکەی گۆرانی شاعیر نۆژەندەکرێتەوە

قوتابخانەی ئەحمەد موختار جاف کە پێشتر نۆژەنکراوەتەوە – میدیازان

میدیازان – محەمەد عومەر – هەڵەبجە

 قوتابخانەکەی گۆرانی شاعیر لە هەڵەبجە تێکدرا بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە دەڵێت، یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.

 قوتابخانەی گۆرانی بنەڕەتی لە ساڵی ١٩٩٦ دروستکراوە، پاش ئەوەی بەهۆی کۆنبوونی باڵەخانەکەی مەترسی لەسەر رووخانی هەبوو، شێخ عەلی شێخ عێزەدین، سەرمایەداری شارەکە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی داوە.

 بەگوێرەی پرۆژەکە، لە جێگەیدا، قوتابخانەیەکی ١٢ پۆلی درووستدەکرێت، لە ماوەی ١٨ مانگدا.

 بڕیارە قوتابخانەکە سەردەمیانە بێت، هەریەک لە هۆڵی سیمینار، کافتریا، ژووری هونەر، مۆسیقا، هۆڵی شانۆ و تاقیگەی تێدا دەبێت.

قوتابخانەی گۆران لێرەدا دروستدەکرێتەوە – میدیازان

 شێخ زائید شێخ عەلی، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە میدیازانی وت، لە ١ی تشرینی دووەمەوە دەستیان بە رووخاندنی باڵەخانە کۆنەکە کرد، لە ماوەی ١٨ مانگی داهاتوودا بنیاتی دەنێنەوە.

 باسی لەوەشکرد، “دەمانەوێت پارێزگای هەڵەبجە بکەین بە تاکە پارێزگای کوردستان کە سەرجەم  قوتابخانەکانی هەمان دیزاین بن و بە خشتی سوور رووکاری دەرەوەی دروست بکەین”.

 میدیازان دەزانێت لە هەڵەبجە لانیکەم پێنج قوتابخانە بە ناوی شاعیرەکانی پێشتری کوردەوەیە، لەوانە گۆران، ئەحمەد موختار جاف، شاهۆ، سالم و حەمدون.

پێشتریش سەرمایەداری بەناوبانگی شارەکە ئاسۆ محەمەد بامۆکی لە ٢٥ی ئاب قوتابخانەی 

ئامادەیی “ئەحمەد موختار جاف ” دروستکردەوە بە گوژمەی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار .