حكومەت كارەبا لە هاووڵاتیان دەكرێت

میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: هەر هاووڵاتییەك لە رێگەی وزەی خۆرەوە كارەبا بەرهەمدەهێنێت، حكومەت كارەباكەی لێدەكرێت.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی كارەبا، بە میدیازانی وت، هەموو ئەو كۆمپانیا و هاووڵاتیانەی كە لە رێگەی وزەی خۆرەوە كارەبا بۆ خۆیان بەرهەمدەهێنن، دەتوانن داوا لە وەزارەتی كارەبا بكەن بۆ ئەوەی كارەباكەیان ببەسترێتەوە بە سیتمی كارەبای نیشتیمانیەوە و حكومەت كابەراكەی لێدەكرێت.

“هەر كەس كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەم بهێنێت حكومەت لێی دەكرێتەوە”

ئەگەر هاووڵاتیەك بتوانێت ٥ كیلۆوات كارەبا بەرهەم بهێنێت لە رێگەی وزەی خۆرەوە و بیبەخشێت بە وەزارەتی كارەبا ئەوا حكومەت ئەو بڕەكارەبایەی لێدەكرێتەوە لەرێگەی كارەبای نیشتمانییەوە دەدرێت بە هاوونیشتیمانیان.سیتمی كرینی كارەبای هاووڵاتیان لە لایەن حكومەتەوە بەم شێوەیە دەبێت: ئەگەر ئەو كارەبایەی بەرهەمهێنراوە زیاتر بوو لە و كارەبایەی كە بەكار هاتووە ئەوا حكومەت پارەی بڕە زیادەكە دەدات بە هاووڵاتییەكە، بەڵام ئەگەر بڕی بەكار هاتوو یەكسان بێت بە بڕی  بەرهەمهێنراو ئەوا هاووڵاتی هیچ پارەیەك نادات بە حكومەت و هیچ پارەیەكیش وەرناگرێت.

“حكومەت پارە دەدات بە هەر كۆمپانیا و كەسێك كارەبا بەرهەمبهێنێت”

بەپێی یاسای ژمارە ٦ی وەزارەتی کارەبا کە ساڵی ٢٠٢١ لەپەرلەمانی کوردستان دەرچووە دەسەڵات دراوە بە وەزارەتی کارەبا هانی بەرهەمهێنانی کارەبا بدات لەرێی وزەی خاوێنەوە.

بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی وزەی خۆرەوە لەخاوێنترین رێگاکانی بەرهەمهێنانە کە لەڕێی چەند پانێڵێکی تایبەتەوە وزەی خۆر وەردەگیرێت و دەگۆڕێ بۆ کارەبا.