هەشتا هونەرمەندی کوردو عەرەب لەسلێمانی پێکەوە
میدیازان – دیلان محەممەد و هێڤی خالید – سلێمانی
لە سلێمانی پێشانگایەکی هونەری شێوەکاری، هونەرمەندانی کورد و عەرەبی لە چوار وڵات کۆکردەوە.
زیاتر لە ٨٠ هونەرمەندی شێوەکار لە وڵاتانی سووریا، عێراق، میسر، تونس و بەشێک لە هونەرمەندانی کوردستان بەشدار بوون، تابلۆ و کارە هونەرییەکانیان بردە ئەمنە سوورەکەی سلێمانی و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کارەکانیان نمایش کرد.
“زیاتر لە ٨٠ هونەرمەندی شێوەکار لە وڵاتانی سووریا، عێراق، میسر، تونس و بەشێک لە هونەرمەندانی کوردستان بەشدار بوون“
سەرچڵ شەوقی، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە میدیازانی راگەیاند، “ئامانج لە پێشانگای هونەرمەندانی عێراقی و وڵاتانیی عەرەبی و هونەرمەندانی کورد ئاشنابوونی هونەرمەندانی وڵاتانی دیکەیە بە کلتوری کورد و ئاڵگۆڕ کردنی بیربۆچوونی هونەری.”
وتیشی، “کارە هونەریەکانی هەر هونەرمەندێک گوزارشت لە کلتوری وڵاتەکانیان دەکات”.
پێشانگاکە رۆژی ٥ شەممە لەلایەن “دەزگای حوادسی هونەری” رێکخرابوو و شەشەم پێشانگای هاوشێوەیە کە دەزگاکە تا ئێستا لە عێراق رێکیانخستووە.
عەلی روباعی لە شاری بەغدادەوە بەشداری لە پێشنگاکە کردووە، ئەو بە میدیازانی وت، سلێمانی جێگەیەکی تایبەتە بۆ هونەرمەندان و خەڵكیکی زۆر هاتوون بۆ بینینی پێشانگاکە.
“کارە هونەریەکانی هەر هونەرمەندێک گوزارشت لە کلتوری وڵاتەکانیان دەکات”
گۆنا سلێمان هونەرمەندێکی شاری سلێمانییە، دەڵێت، ”لەگەڵ برایان وخوشکانی بەغداد و بەسرە و شارەکانی عێراق بە چەندین ئاست بەشداری تێدا کراوە، بەشداریکردن لەگەڵ کلتوری نوێ جیاوازە بۆمان.”