٦٠٠ شۆفێری بارهەڵگری باشماخ کێشەیان هەیە

میدیازان – پێشەوا محەمەد – سلێمانی

شەش سەد شۆفێری بارهەڵگری دەروازەی سنووریی باشماخ کێشەیان هەیە و داوا لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەن، وا لە بازرگانانی سلێمانی بکەن کەلوپەلەکانیان لە ڕێگەی ئەوانەوە بگوازنەوە شارەکانی تری ئێران.

ئەو شۆفێرانە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و کێشەکانیان باس کردووە و داوای چارەسەریان کردووە.

“لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و کێشەکانیان باس کردووە و داوای چارەسەریان کردووە”

بەرزان حامید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە مدیازانی راگەیاند: کێشەی ئەو بارهەڵگرانە ئەوەیە بازرگانانی ئێرە کەلوپەلیان تا سەر سنوور پێ بار دەکەن و لەوێ دەیدەن بە شۆفێری ئێرانی، هەرزانتر دەیبەن و کێشەیان بۆ دروست نابێت.

“ئەو شۆفێرانە ئەوانەن کە سەر بە هێڵێکی تایبەت نین و ئازادانە کار دەکەن، بارەکانیان باری هەرزان و ئەشیای لەکارکەوتوون، وەک و باتری و نایلۆن و کەرەستەی کارەبایی تێکشکاو و ئەو جۆرە شتانە”، بەرزان حامید وای وت.

“٦٠٠ بارهەڵگرن، داوا دەکەن بازرگانان باریان بدەنێ “

وتیشی: “٦٠٠ بارهەڵگرن، داوا دەکەن بازرگانان باریان بدەنێ تا هەر شوێن و شارێکی تری ئێران کە مەبەستیان بێت و ئەگەر ئەوەش بکرێت کێشەکانیان چارەسەر دەبێت، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە لێکتێگەیشتن دروست بکرێت.”