هیچ دامەزراندنێک لە ئاسۆدا بەدیناکرێت
بەسرە: قوتابخانەکانی قوڕنە پارە لە خوێندکارە کچەکان کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی مووچەی وانەبێژانی پێبدەن
قوڕنە (بەسرە) – میدیازان
زۆربەی قوتابخانەکانی گوند و دێهاتەکانی باکوری بەسرە بەدەست کەمی کادری وانەبێژ و خاوەن پسپۆڕی زانستییەوە دەناڵێنن.
لەناحییەی ئەلسەغر، دایکان و باوکان گلەییان لەو کەموکوڕییە زۆرە هەبووسەبارەت بە وانەکانی (ئینگلیزی و کیمیا و ماتماتیک و فیزیا)، لای خۆشیانەوە “چەند داواکارییەکیان پێشکەش بە بەشی پەروەردەی قورنە کرد بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەموکورتییانە، بەڵام بێ سوود بوو”.
“دایکان و باوکان گلەییان لەو کەموکوڕییە زۆرە هەبووسەبارەت بە وانەکانی (ئینگلیزی و کیمیا و ماتماتیک و فیزیا)”
“جینان خەلیفە” بەڕێوەبەری ئامادەیی شەهید جومعە ناعور لە دەڤەری ئەلعەلوە باسی لەوە کرد کە “لەراگەیاندنێکدا داوام کردووە لەناوچەکانی دەوروبەرمان مامۆستای وانەبێژمان بۆ بنێرن بەرامەبر بڕە پارەیەک کە لە کچە خوێندکارەکان کۆبکرێنەوە، بەڵام لەلایەن دایکان و باوکانەوە پێشوازی لێنەکراوە”.
“مامۆستای وانەبێژمان بۆ بنێرن بەرامەبر بڕە پارەیەک کە لە کچە خوێندکارەکان کۆبکرێنەوە”
“موزر عەتەڵڵا” بەڕێوەبەری پەروەردەی قوڕنە بە میدیازانی ڕاگەیاند “نەبوونی کادیر بەهۆی بڵاونەکردنەوەی نمرەی وەزیفی و دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژەوەیە، ئەویش تەنها لەڕێگەی بەڵێننامەیەکی نوسراوەوە دەبێت لە لایەن ئەو مامۆستایەی کە دەیەوێت وانەکانی بێ بەرامبەر پێشکەش بکات، کەداوای دامەزراندن و مووچە نەکات”.