وێنەی ڤاسیلیەڤا، کوردناسی روسی
حەوی کتێبی لە بارەی کورد هەیە
کوردناسێکی خەڵکی روسیا کۆچی دوایی کرد
964+
فەهمی نەبی
رۆژهەڵاتناس و کوردناسی روسی ڤاسیلیەڤا، کە حەوت کتێبی لە بارەی مێژوو و کولتووری کورد هەیە، شەوی رابردوو کۆچی دوایی کرد.
ئەکادیمیای کوردی، ئەمڕۆ شەممە 25.2.2023 هەواڵی کۆچی دوایی ئەو رۆژهەڵاتناسەی بڵاوکردووەتەوە.
ڤاسیلیەڤا، لە ساڵی 1976 شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی روسی، شەرەفنامە یەکەم کتێبی مێژووییە لە بارەی میر و میرنشینە کوردییەکان.
یڤگینیا ئیلینچنا ڤاسیلیەڤا، لە ساڵی 1935 لە گوندێکی ناوچەی نۆڤگەرەدی روسیا لەدایک بووە، لە ساڵی 1958 بووهتە ئەندامی پەیمانگهی رۆژهەڵاتی لقی لینیگراد وەک کارمەندی زانستی.
دیارترین بەرهەمەکانی ڤاسیلیەڤا ئەمانەن:
– ساڵی 1976 شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی روسی.
– دەستنووسی خوسرەو ئیبن محەمەد، ساڵی 1984.
-دەستنووسی ماهشەرەف خانم کوردستانی” ساڵی 1990.
– کوردستانی خوارووی رۆژهەڵات” ساڵی 1991 دەربارەی مێژووی میرنشینانی ئەردەلان و بابان.
– دەستنووسی میرزا عەلی ئەکبەر، بە ناوی حەدیقەی ناسڕییە ساڵی 2003.
– دابەشبوونی سیاسیی کوردستان، 2017.
– رێبەر و فەرهەنگی خێڵە کوردییەکان، هێشتا چاپ نەکراوە.
ڤاسیلیەڤا، جگە لەو بەرهەمانە چەندان لێکۆڵینەوەی بەزمانی روسی هەیە لە بارەی مێژوو و کولتووری کورد.