ئەپڵ ئایفۆن ١٤ی بۆ نافرۆشرێتمیدیازان- بڵند عوسمان- هەولێر كەمفرۆشی ئایفۆن ١٤ لە بازاڕەكانی چیندا،ئەپڵ لە ریزبەندی سەرەوە هێنایە خوارەوە.

 لە بازاڕەكانی چیندا نەوەی چواردەیەمی ئایفۆن، كەمترین فرۆشی هەبووە بەهۆی ئەوەی چین ركابەری گەورەی بۆ ئایفۆن داناوە و بەشێك لە بازڕاەكانی بەبیانوی ڤایرۆسی كۆرناوە داخستووە.

 دامەزراوە ئابورییە گەورەكانی جیهان وەك بلومبێرگ لەبارەی دابەزینی ئاستی فرۆشی ئایفۆن ١٤ەوە دەڵێت:’زیادنەكردنی تایبەتمەندی نوێ لە نەوەی ١٤ هەمی ئایفۆن و نەبوونی گۆرانكاری هۆكارێكی گەورەن بۆ ئەوەی ئایفۆن لە بازارەكانی چیندا زۆر نەفرۆشێت’.

 داتاكان لەبارەی فرۆشتنی ئایفۆنەوە دەڵێن، دوای خستنەبازاری ئایفۆن ١٤ لە ماوەی ٣٨ رۆژدا  ٪٣٣ كەمتر بووە بەبەراورد بە فرۆشتنی ئایفۆن ئایفۆن ١٣ و نەوەكانی.

 هەرچەندە كۆمپانیای ئەپڵ هیچ داتایەكی لەسەر رێژە و ژمارەی فرۆشتنی ئایفۆنەكانی لە وڵاتی چین بڵاو نەكردوەتەوە بەڵام ئامارەكان دەڵێن بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزییوە