لای میران ساڵەکە تەواو بوو

میدیازان- بڵند عوسمان- هەولێر

هونەرمەندی لاو میران عەلی، بەرهەمێكی نوێ بەناوی شێتی تۆم لە ناوەراستی ئەم مانگە بڵاو دەكاتەوە.

 میران خۆی بە میدیازانی وت کە ئەکتەری سەرەکی کلیپەکەی هەر خۆیەتی و رۆژی هەینی داهاتوو بەهۆی ئەوەی رێکەوتەکەی جوانە (١١.١١) بڵاوی دەکاتەوە.

تێكست و میلۆدی گۆرانییەكە لەلایەن هونەرمەند، ئارش عوسمانەوە دانراوە و سەرجەم كارەدەنگی و تەكنیكیەكانی بۆكردووە،لە شاری سلێمانی كلیپ بۆ گۆرانیەكە كراوەو ئارام سەردار دەرهێنانی بۆ كردووە.

ئەمە دواهەمین بەرهەمی میران دەبێت بۆ ئەمساڵ و تا ساڵی داهاتوو هیچ بەرهەمێک بڵاو ناکاتەوە.

میران عەلی خاوەنی یەکێک لەپڕ بینەرترین گۆرانییە کوردییەکانە (خۆشم دەوێیت) کە لەسەر یوتیوب ٢١ ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.