جەوی كوردستان خۆش دەبێت
964+
زینوێ حەسەن
لە دوای بەفر و بارانێکی زۆر، ئەم چەند رۆژە کەشوهەوای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆش ده‌بن و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچەی شاخاویدا باران ببارێت.
بەڕێوه‌بەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هه‌رێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما 2 پلە بەرز دەبنەوە و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیش پەڵەهەوری دەبێت، هه‌روه‌ها پێشبینیی بارینی باران دەکرێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئه‌مڕۆ:
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى.